د. محه‌مه‌د خورشید: دژی هه‌ر دەستوەردان و گۆڕانکاریی نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکین

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك  كه‌وته‌ ده‌ستی سوپای پاسداران و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و كاته‌وه‌ پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك له‌ سه‌ر كار لادراو، پارێزگایه‌ك به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێندرا له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ده‌یان پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له‌ كورد سه‌ندراوته‌وه‌ و دراون به‌ عه‌ره‌ب و توركمان، به‌رپرسی لقی سێی پارتیش له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاندووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ستوه‌ردان ده‌كرێت.

 

د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: “ئێمە دژی دەستوەردان و گۆڕانکاریی نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکین، چونکە دابەشکردنی ئەو پۆستانەی نێو ئەنجومەنەکە بۆ بەرژەوەندیی پێکهاتەیەکی دیاریکراوە.”

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک رایگه‌یاندووه‌: ” پارێزگاری بەزۆرسەپێندراوی کەرکووک هاتووە بۆ هەر پێکهاتەیەک 32٪ی داناوە، ئەوەش پێچەوانەی پشکی هەر لیستێکە چونكه‌ لیستی برایەتی 26 کۆرسی و تورکمان 9 کۆرسی و عەرەب 6 کۆرسیی هەیە.”

 

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وا ئه‌و پۆستانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كار خراو، لە داهاتوودا کاریان پێ دەکرێت.

 

Back to top button