گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: حكومه‌تی هه‌رێم ڤاكسینی كۆڕۆنا له‌ كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و سینۆفارم و ئه‌سترازینكا ده‌كرێت

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ژماره‌یه‌كی دیاری كراوی ڤاكسینی كۆڕۆنا گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان، بریاره‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ سێ كۆمپانیای جیهانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسین بكرێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ بۆ كڕینی  ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی فایزەر و سینوفارم و ئەسترازینکا.

هه‌روه‌ها گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  له‌ باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌و ده‌رهاویشته‌ خراپه‌كانی بڵاو ده‌بنه‌وه‌ رایده‌گه‌یێنن: ”  تا ئێستا له‌و ڤاكسینانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌كارمان هێناون هیچ كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤیان دروست نه‌كردووه‌، حکوومەتی هەرێم تەنیا ئەو ڤاکسینانە بەکار دێنێ، کە باوەڕپێکراون لە رووی زانستییەوە”.

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  ده‌شڵیت: “لە رۆژانی داهاتوودا کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی جۆری (ئەسترازینکا) لە ڕێگەی بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دابەش دەکرێت”.

Back to top button