شازادەی ئوردن: بێدەنگ نابم

شازادەی تاجی پێشوو حەمزە بن ئەلحوسێنی ئەردەن لە تۆمارێکی دەنگیدا کە ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگەی تویتەرەوە لەلایەن ئوردونیەکان دەگوێزرێتەوە ، گوتی، پابەندی فەرمانەکان نابێت ” دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بە تێكدانی ” ئاسایش و سەقامگیری ئوردن.

شازادە حەمزە لە تۆمارکردنەكەدا بە تەلەفۆن قسەی کرد و لە شەوی یەکشەممەوە بە تەلەفۆن قسە دەكات و دەڵێت : بە دڵنیاییەوە بە گوێیان ناكەم کاتێک پێم وترا وە دەرچۆ ، من قەدەغەم لە گوتن ، من قەدەغەم لە پەیوەندی کردن لەگەڵ خەڵک و تۆ تەنیا ڕێگەت پێ دەدرێت خێزانەکە ببینیت.
ڕۆژی شەممە سەرۆکی ئەرکانی سوپا چووە ماڵی شازادە حەمزە و داوای لێ کرد، جموجۆڵ و چالاکی بوەستێنێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئوردن.

Back to top button