سەدر قسەی ھەیە لەسەر سەردانی كازمی

 

موقتەدا سەدر ی ڕێبەری سەدر ڕۆژی یەکشەممە پێشوازی کرد لە سەردانەکەی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە و ئیمارات .

سەدر لە تویتێکدا کە هاشتاگی پێوەلکاندوە، جەختی کردەوە کە “کرانەوەی عێراق بە وڵاتانی عەرەبی، هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی ڕاستدا” و تێیدا جەختی کردەوە کە “عێراق و سعودیە و ئیمارات برای یەکن”

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە كازمی ڕۆژی یەکشەممە لە سەردانێکیدا بۆ ئیمارات و لەوێ چاوی کەوت بە شازادەی تاجی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان کە گوتی ” ئیمارات هەمیشە لە بەرەی هەموو شتێکە کە سەقامگیری عێراق و بەرژەوەندی گەلەکەی بەدی هێناوە ” .

Back to top button