ئه‌لتوركی: وڵاتگه‌لێك قاعیده داڵده بده‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت داعش‌یش داڵده بده‌ن
خواكوڕك
وەزارەتی ناوخۆی سعودیا رایده‌گه‌ینێت، وڵاتگەلێك ئەندامان و هەندێك لە سەركردەكانی ئەلقاعیدەیان داڵدە دابێت، دوور نییە لە داهاتوویەكی نزیكدا بە هۆی لێدانە قورسەكانی هاوپەیمانان بۆ سه‌رداعش، لە عێراق و سوریا رابكەن و ئێران پەنا و داڵدەیان بدات و پێشوازیان لێبكات.
مەنسور ئەلتوركی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیا رۆژی پێنجشەممە 16/2/2017 له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی 4 كەسی تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند، و ئاشكراكردنی زانیاریه‌كانی نێو رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی به نموونه هێنایه‌وه.
ئه‌لتوركی، ئه‌وه‌ی به نموونه هێنایه‌وه كه پێشتر رۆژنامه‌ی فۆرین ئه‌فێرزی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو، كه كۆماری ئیسلامی ئێران چەندین ساڵ میوانداری رێبەرانی ئەلقاعیدەی كرد و داڵدەی بەرپرسە باڵاكانی ئەو گروپەی دا.
پێشتر رۆژنامه‌ی (Foreign Affairs)ی ئه‌مریكی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی دره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رده‌چێت رایگه‌یاندبوو، كه ئێران رێبەرانی ئەلقاعیدەی وەك زەڕقاوی و سەیفولعدەلی داڵدە دابوو، داڵدەدانی رێبەرانی ئەڵقاعیدە لەلایەن تارانەوە دوای كوژرانی بن لادەن لە ئەبوت ئابادی پاكستان لە نامە و كۆمپیۆتەرەكەی ئەو ئاشكرا كرا.