کازمی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت : به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیدا بوومه

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت” مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، باس له‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌لێ : بەردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ برا و دۆستم سەرۆک مەسعود بارزانی. هەروەها سەرۆکی هەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی، کە هەمیشە بە نزیکترین هاوڕێی خۆمم داناوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم برازام مەسرور بارزانی.”

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسی نزیكایه‌تی و دۆستایه‌تی خۆی كردله‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سیاسی كوردستان، دووپاتى ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ر كه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌.

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ده‌شلێت، په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ كورده‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ نییه‌ و مێژووێكی درێژی هه‌یه‌ .”

مسته‌فا كازمى ده‌شڵێت: “په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆكان بۆ رێككه‌وتن و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ كورت نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یوه‌ندیدا بوومه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق بۆ رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش ده‌كات، وه‌ك دۆستی نزیك و برا و برازای خۆی وه‌سفیكردوون، گووتويه‌تى : “به‌ردەوام لە پەیوەندیدام لەگەڵ برا و دۆستم سەرۆک مەسعود بارزانی. هەروەها سەرۆکی هەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی، کە هەمیشە بە نزیکترین هاوڕێی خۆمم داناوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم برازام مەسرور بارزانی.”رايگه‌یاندووه‌، بۆ گفتوگۆی زیاتر سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات بۆ گفتوگۆ كردن له‌ باره‌ی قۆناغی داهاتووی سیاسی عێراق، كه‌ ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ رێككه‌وتوون.

 

Back to top button