كه‌سايه‌تيه‌كى سياسى عێراق : هەرێمی کوردستان پێشان و ئێستاش هەر پەناگەی ئارامە بۆ دەیان چالاکوان و سیاسی و ستەملێکراو
فائق شێخ عەلی، كه‌سايه‌تى سياسى عێراق و په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لهبهرنامهيهكى ته‌له‌فزيۆنيدا ده‌لێ، هەرێمی کوردستان پێشان و ئێستاش هەر پەناگەی ئارامە بۆ دەیان چالاکوان و سیاسی و ستەملێکراو .
ئەحمەد بەشیر،راگەیاندکاری عێراقی لە بەرنامەی (ئهلبەشیر شۆ) كه بينهرێكى زۆرى له ده‌ورى خۆى كۆكردۆته‌وه به‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ى زۆر له بارهدۆخى عێراق ده‌گرێت، رۆژى 2 ى ئه‌م مانگه لەسەر شاشەی کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی ، دیدارێکی لەگەڵ په‌رله‌مانتار و كه‌سايه‌تى سياسى عيراق، فائق شێخ عەلی، کردووە، لەو بەرنامەیەدا، ئەحمهد بەشیر باسی لەوە کرد، کە زۆربەی گه‌نجان و چالاکوانە عێراقییەکان بەم دواییانە لە ترسی راوەدوونانی میلیشیا شیعەکان بەرەو دەرەوەی وڵات رایان کردووە، یان پەنایان بردووەتە بەر هەرێمی کوردستان.”
له‌وه‌ڵامى ئه‌و قسه‌ى كه ئه‌حمه‌د به‌شير له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كردى، فائق شێخ عەلى يش گوتى: ”کوردستان لە کۆندا و تا ئێستاش پەناگەیەکی ئارام بووە كه‌س ناتوانێت ئه‌وه بشارێته‌وه“.