4 بارهه‌ڵگر چه‌كی قورس و مامناوه‌ند له‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌ له‌ لایه‌ن میلیشاكانی سه‌ره‌ به‌ ئێران گواسترایه‌وه‌ سوریا

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاشكرایانكرد كه‌ ئێران له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی بۆ نێو خاكی عێراق و سوریا، له‌ دواهه‌مین راپۆرتیدا راونگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كی له‌ رێگای عێراقه‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ نێو خاكی سوریا.

 

روانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  چوار ئۆتۆمبێل كه‌ بارێکی چەکی قورس و گەورەی نوێ و جۆرەها چەک و مووشەکی کورتمەودا و مامناوەندیان هەڵگرتبوو، لە لایەن میلیشیاکانی سەر به‌ ئێران لە رێگەی دەروازەی “سکەک”ی ناشەرعی لە نزیک شاری ئەلبوکەمالی سووری هاوسنوور لەگەڵ عێراق، هاتە نێو خاکی سووریاوە.

 

هه‌روه‌ها روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کە لە لەلایەن میلیشیا ئێرانییەکانەوە یاوەری دەکران دووانیان لە کۆگای چەکەکانی میلیشیای “فاتمیوون” لە گوندەوارەکانی دێرازوور بەتاڵ کران و، دوو ئۆتۆمبیلەکەی دیکە رۆیشتن بەرەو شوێنی میلیشیا ئێرانییەکان لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای رەقە.

Back to top button