بەرھەمی نوێی ئایفۆن 8 گۆرانكاری و تایبەتمەندییەكانی

خواكوڕك

-رێگەگرتتن لە ھاتنەژوورەوەی یاری و رێكلام و دروشمە بازرگانیەكان ، كە لە ریزبەندی راست دایە ،پیویست ناكات چیتر لە رێگەی setting ئەنجامی بدەیت .

-ڕیگەی خێرا بۆ گەیشتن بە مەبەست ، میتۆدێكی تازەی ئایفۆنە گرنگیەكەی لەوە دایە كە ھاوكار دەبێت بۆ سڕینەوەی ئەو واڵانەی لە كاتی پێشووتر كارت لە سەر كردووە مەبەستە بیانسڕیتەوە .

-ناردنی و خوێندنەوەی مەساجی دەنگ و نوسین ،ئەم گۆڕانكارییەی ئایفۆن ھاوكار دەبێت لە خویندنەوەی ئەو نامە و پۆست و دەنگانەی بۆت ھاتوون ، بە كلیك كردنی ھەمووی بەردەستە و پیویست ناكات بۆ خویندنەوەیان بگەرێتەوە بۆ ئەو پرۆگرامەی كە لێیوە ھاتووە .ـ

-كاریگەریێەكانی i massage ,كۆمپانیای ئەپل كە
‏iOS 10 وێنەی جوڵاوی زیادكردووە لە رێگەی پروگرامی Indications كە ھاوكار دەبێت لە خیرا گەیشتن بە زانیاری داتا ھاتووەكانی نێو ئایفەنەكەت .

-كورتكراوی سیمبوڵەكان ، ئەمەش گۆرانكاری تازەی ئایفۆنە ئەو سیمبوڵانەی داناوە بۆ واتابەخشین بە دیاردەیەك یان مەبەستێك ،و بۆ بە كارھێنانی ڕێگەیەكی كورت كراوەی دیزاین كردووە كە لە كاتی نووسینی پیتی یەكەمی دەستەواژەكە لە شێوەی وێنەیەكی بچووك بەردەستت دەكەوێت تۆش دەتوانی بەكاریان بێنیت ..”Text Replacemen”

‎گۆرانكارییەكی تر كە خێرایی بەكارھێنانی خزمەت گوزاری ئایتەچ واتە پەنجەمۆر
‎كە بە بەراورد لەگەڵ سوفویرەكانی پێشووTouch ID ،
ی تواناییەكی وڵامدانەی خێراتری بۆ پرۆگرام كراوە .

-وێنگرتن لە كاتی گرتنی ڤیدیۆدا
پرۆگرامە نویێەكانی ئایفۆن كاریكردوە بۆ ڕێگەدان بە گرتنی وێنە بە كواڵیتی و پێكسڵی تەواوە لە كاتی گرتنی ڤیدیۆدا، بە تەنھا پەنجەدانان لە سەر بازنە سپیەكە دەتوانیت وینەبگریت بە ھەمان كواڵیتی و جوانی وینەگرتندا،ھاوكات وێنەگرتن لە دوورەوە ، زۆر بە باشی كاری لە سەركراوە وگۆرانكاریەكی بنەڕەتی بە بەسەر ھاتووە .

‎كۆمپانیای ئەپڵ، بەنیازە ئەمساڵ جگە لە گۆڕانكارییەكانی ئەپدەیتەكان ئایفۆن بە گشتێ ئایفۆن 7 بەتایبەتی واز لەم جۆرەی مۆبایلی زیرەك بهێنێت و ئایفۆن 8 مۆبایلێكی تەواو جیاواز بێت، هەم لەڕووی رووكاری دەرەوەوە هەمیش لەڕووكاری ناوەو .

‎”مارك موسكویتز ”
‎لە دامەزراوەی باركلیز پێی وایە، ئایفۆن 7 گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا ناھاتووە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی پێشوو، و لە زۆر شتدا هاوشێوەی ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6 ئێس دەبێت، بەڵام گۆڕانكاریی گەورە لە ئایفۆندا، لە ئایفۆن 8 دا دەبێت، چونكە بەپێی ئەو زانیاریانەی لەناو كۆمپانیای ئەپڵەوە دزەیان كردووە، ئایفۆن 8 گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا دێت كە زۆر جیاواز دەبێت لە ئایفۆنەكانی تر، تەنانەت مۆبایلە ركابەرەكانی تری ناو بازاڕی مۆبایلی زیرەك.
‎مارك پێی وایە، ئایفۆن 8 شۆڕشێكی گەورەی جیهانی مۆبایلی زیرەك دەبێت، چونكە پێكھاتە و فۆرمی مۆبایلەكەی بەشێوەیەكی گشتی لەشوشەیەكی پتەو دروست دەكرێت لەگەڵ شاشەیەكی پێشكەوتووی زۆر روون كە تائێستا هاوشێوەی ئەو شاشەیە دروست نەكراوە.

Back to top button