ئاگادارییه‌ك له هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو كرده‌وه، كه نۆره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان هه‌یه .
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و داواكارانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى نۆره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان له ڕۆژى پێنجشه‌ممه 8/4/2021 بۆ دانرابوو، كه به‌هۆى ڕاگه‌یاندنى پشوو له‌و ڕۆژه‌دا، نۆرهكانیان به‌سه‌ر ڕۆژه‌كانى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت، كه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
1- ئەوانەی کاتژمێر 8 بۆ 9یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی یەکشەممە 11/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.
2 – ئەوانەی کاتژمێر 10یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی 12/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.
3 – ئەوانەی کاتژمێر 11یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی 13/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.
4 – ئەوانەی کاتژمێر 12یان بۆ دیاری کرابوو، لە ڕۆژی 14/4/2021 تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن