ئێران چەك دەنێرێتە سوریا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە عێراقەوە کەشتییەکی چەکی نوێی ئێرانی، کە موشەکی کورت مەودا و مامناوەندی لە خۆ گرتووە، چووە ناو خاکی سوریا.

ئەو چەکانە لە عەمبارەکانی میلیشیای فاتمیون، لە ڕۆژئاوای شاردێی دێرەزۆر داگیراون و بەشێکیشی گواستراوە بۆ شوێنی میلیشیا ئێرانییەکان لە رەقە.

ماوەیەكە ئێران بەردەوام چەك دەنێرێتە سوریا وبۆ ئەوەش سود لە خاكی عێراق وەردەگرێت.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button