دهۆك : 153 دوكان بەسەر هاووڵاتییانى كه‌مده‌رامه‌ت دابەش كران
153 دوكان بۆ هاووڵاتییانى كه‌مده‌رامه‌ت لە شارەدێی فەیدییەی سه‌ربه‌قه‌زاى سێمێلى پارێزگاى دهۆك دروست كران و ئه‌مرۆش بهسهريان دابه‌ش كرا ،
له‌ميانه‌ى دابه‌شكردنى دوكانهكانيش د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتى ، كردنەوەی ئەو دوكانانە و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیی كەمدەرامەت، شایستەیە و خزمەتگوزاریشیان بۆ دابین كراوە.
پارێزگارى دهۆك گوتيشى ، ئەو شوێنەی ئەو دوكانانەی لێ دروست كراوە، شوێنێكی باشە و هیوادارین ئەو كەسانە لەڕێی ئەو دوكانانە بتوانن بژێوی ماڵ و منداڵەكانیان دابین بكەن و لە هەژاری و بێكاری ڕزگاریان ببێت.
د. عه‌لى ته‌ته‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا زياتر گوتيشى ، لە داهاتوودا بەرنامەمان هەیە لە چەند شوێنێكی تر بۆ خەڵكی شایستە شوێنی تریش دروست بكرێت.