پۆليسى هه‌ولێر : ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد، قۆڵبەست كرا
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر له ڕاگه‌يێنراوێكدا ده‌لێ : پاوێكمان ده‌ستگير كردووه كه به جلى ئافره‌تانه‌وه دهرۆزهى ده‌كرد.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر له ڕاگه‌يێنراوێكدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه رايگه‌ياند : ” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد.
پۆليشى پارێزگاى هه‌ولێر راشيگه‌ياندووه كه :” تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیرا.