پهرلهمانتارێك : غالبی محهمهد پیاوێکی دهمپیس و سهرسهرییهکی كۆڵانانە و بارودۆخ كردوویەتى بە پەرلەمانتار
ئەمڕۆ سێشەممە، غالب محەمەد له پرێس كۆنفرانسێكدا كه لە سلێمانی ئەنجاميدا و، بە ئاستێكی نزمی وهك پيشهيى ههميشهيى خۆی سووكایەتی پێكرد و كەسیشی نەپاراست جگە لە سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر و كەسانی سەر بەو تاقمە، لهوهڵامى ئهو سوكايهتييهى كردى ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان گوتى: ” پیاوێکی دهمپیس و سهرسهرییهکی كۆڵانانە و بارودۆخ كردوویە بە پەرلەمانتار، كەسی وەها بە دڵنیاییەوە پشت بە خۆی نابەستێت و بەردەوام یەكێك هەیە لە پشتەوە هانی دەدات و وەك بووكەڵە ئاراستەی دەكات“.
جیهاد حەسەن، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی کوردستان رايگەیاند: ”غالبی محهمهد پیاوێکی دهمپیس و سهرسهرییهکی كۆڵانانە و بارودۆخ كردوویەتى بە پەرلەمانتار، كەسی وەها بە دڵنیاییەوە پشت بە خۆی نابەستێت و بەردەوام یەكێك هەیە لە پشتەوە هانی دەدات و وەك بووكەڵە ئاراستەی دەكات، مرۆڤ لە نێو خێزانەكەیدا پەروەردەیەكی درووستی وەرگرتبێت، ئەمە ڕەوشت و وتەی نابێت“.
ئهو پهرلهمانتاره بۆ باسنيوز دهشلێت: ” غالب محەمەد لە رێگەی جنێوفرۆشییەوە دەیەوێت سەرنجی خەڵكی لەسەر دزییەكەی ئەو لە پارەی پاسەوانەكانی لابدات، ئەگینا خێرە لەو شەوەی گوایە هێرشی كراوەتە سەر، هیچ پاسەوانێكی لەگەڵدا نەبووە؟
زياتر گوتى : ”غالب ئەو هەموو پارەیەی بۆ چییە؟ مووچەكەی خۆی بەقەد مووچەی دەیان فەرمانبەر دەبێت، ئیتر بۆچی پارەی پاسەوانی دەخوات و نایدات بە چەند كەسێك كە پاسەوانی بكەن؟“.
هەر لەمبارەیەوە پارێزەر و چالاكی مەدەنی راگەیاند، غالب محەمەد پیاوی لاهوور جەنگییە و پرێس كۆنفرانسەكەی ئەمڕۆشی لەسەر فەرمانی لاهوور بووە و بە روونیش دیاربوو كە بۆ بەرژەوەندیی لاهوور، پەلاماری نەیارەكانی ئەو بدات.
كارزان هەنارەیی، بۆ باسنيوز ڕوونیشی كردەوە كە بەقەد پەلاماردانی حزبەكانی دیكە، غالب محەمەد ئەمڕۆ پەلاماری ئەو سەركردە و باڵانەی یەكێتی داوە كە لاهوور بە نەیاری خۆیانی دەزانێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی غالب محەمەد خۆی هیچ نییە و بەبێ فەرمانی لاهوور هیچی پێ ناكرێت.
لە لایەنی یاساییشەوە رای گەیاند: ”له رووی قانوونییهوه غالب محەمەد پێش دادگا و بڕیاری دادوهر کهوتووە، دهستی به تۆمهت بهخشینهوه بۆ خەڵكی كردووە لە كاتێكدا جارێ دادگا تاوانباری كەیسەكەی یەكلا نەكردۆتەوە، بۆیە ئێستا خودی غالب محەمەدیش بە تۆمەتباركردنی بێبنەمای خەڵك تۆمەتبارە“.