يەكێتیی لە شاری كەركووك داوای مۆڵەتی چەكهەڵگرتن لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەكات
له رێگه‌ى نووسراوێكدا كه به‌ڵاو كراوه‌ته‌وه یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری كەركووك داوای مۆڵەتیچەكهەڵگرتن لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەكات بۆ پاسه‌وانه‌كانى باره‌گاكانيان .
بەپێی نووسراوێكی فەرماندەی لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی كە بەرپرسی ئاسایشی لیواكەی كردووە، دەردەكەوێت یەكێتی داوای لێ كردوون، مۆڵەتی هەڵگرتنی هەشت چەكی جۆری (كلاشنكۆف) و سێ دەمانچەیان بۆ تازە بكاتەوە كە ساڵانی ڕابردوو مۆڵەتیان بۆ وەرگرتوون.
له نووسراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه كە مۆڵەتەكە بە مەبەستی پاسەوانیكردنی بارەگاكانی یەكێتییە.
له‌خواره‌وه‌ى نووسراوه‌كه وادياره دواى واژووكردنێك كه مۆرى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ره رێگا ده‌درێت تا مۆله‌ته‌كه بۆيان نوێ بكرێته‌وه.
ئه‌و داوايه‌ى “یەكێتی” له‌شارى كه‌ركووك لە كاتێكدا داوای مۆڵەتی هەشت كلاشینكۆف بۆ پاسەوانیكردنی بارەگاكانی لە كەركووك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەكات كە پێشتر پارێزگاری كەركووك بەدەست ئەو حزبەوە بوو، خودى پارێزگارى شار ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بوو ، به‌ڵام به خيانهتێك لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ لاهوور جەنگی و براكانی و تاقمێكی خۆفرۆش كەركووك و ناوچەیەكی فراوانیان لە باشووری كوردستان ڕادەستی میلیشیاكانی عێراق كرد له‌پێناو پاره ” .