فەرماندەی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێرانی له‌ بەغدايه‌

ئيسماعيل قائانى، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ردانێك گەیشتووەتە بەغدا.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە، به‌ كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كانیان راگەیاندووە: “ئیسماعیل قائانی،فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس، لە دوێنێوە گەیشتووەتە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ئه‌منيانه‌ ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانى قائانى ، بۆ گفتوگۆكردن بووه‌ لەسەر گەڕی دانوستانی ستراتیجی چاوەڕوانكراو لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان، كە بڕیارە چوارشەممەی داھاتوو ئەنجامبدرێت “.

Back to top button