وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی پەتاتە یاداشتنامەی لێکتێگیشتن واژۆ دەکات
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەئامانجی کڕینەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازی و هاندانی جوتیاران بۆ چاندنی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازی لە بری پەتاتەی خواردن، یاداشتنامەی لێکتێگیشتنی لەگەڵ پێنج کۆمپانیا واژۆکرد.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەبارەی لێکتێگەیشتنەکە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ نوێنەرایەتی پێنچ کۆمپانیا و چەند جوتیارێکی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی، مەڕاسیمی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکانی (ئەربیل بەیروت ، لۆنا ، Golden Earth ،گرین عێراق ، زین سناکس )ئەنجامداوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو یاداشتنامەیە هەنگاوێکی گرنگ و مێژویە و دەرفەتێکی باشە بۆ پاڵپشتی جوتیاران و خاوەن کارگەکانی بەرهەم هێنانی چپسی پەتاتە، وەزارەتیش هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی ناوخۆیی ودابینکردنی خود بژێویی و قەدەغەکردنی هاوردنی پەتاتە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیاران.