ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی پێنجشه‌ممه 8/4/2021، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.