سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كۆبووه‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 19/2/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له كۆبونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه دا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون وله‌به‌رامبه‌ر دا شاندێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئەنەس عەبدە تاوتوێی دوایی پرس و پێشهاتە سیاسیی و سەربازییەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریایان کردووە.
رۆژی 18/2/2017 بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له جێگری سەرۆكی ئەمریكا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئه‌مریكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق و ئەنجلینا ئاڵفانۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و مانفرێد ڤیبەر سەرۆكی گرووپی محافزەكاری نێو پارلەمانی ئەوروپا و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.