بەرپرسێکی ئەمریکی: ئیسرائیل بە ئەمریکای راگەیاند کە کەشتییەکی سەر بە سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز” لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی گواستەوە و رایگەیاند، ئیسرائیل ئەمریکای ئاگادار کردەوە کە هێزەکانیان کەشتیی ئێرانی “ساویز”ی سەر بە سوپای پاسدارانیان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج، بەرپرسە ئیسرائیلییەکە ئەوەشی زیاد کرد، هێرشەکە تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە دژی گورزی ئێرانی پێشتر لە دژی کەشتییەکانی ئیسرائیل.

بەرپرسەکە ئاماژەشی پێدا، دواکەوتنی گورزەکەی ئیسرائیل لە دەریای سوور بە ئامانجی ئەوە بووە کە رێگە بدرێت بە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی “ئایزنهاوەر” لە کەشتییە ئێرانییەکە دوور بکەوێتەوە.

لای خۆیەوە، ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی رایگەیاند، کەشتیی ئێرانی “ساویز” دووچاری هێرشێک بوویەوە لەڕێگەی بۆمبی دەریایی لکێنەرەوە لە دەریای سوور، لەکاتێکدا ئەمریکا رەتی کردەوە هیچ پەیوەندییەکی هەبێت بە هێرشەکەوە.

پەیمانگای دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو کەشتییە ئێرانییە تێوەگڵاوە لە چالاکیی سیخوڕی لە دەریای سوور و بارە نەوتی گەیاندووە بۆ سووریا، هەروەها پاڵپشتی پێشکەشی گرووپی حوسییەکان لە یەمەن کردووە.

Back to top button