مه‌سرور بارزانى : دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی خسته‌ڕوو

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی “8ی حه‌سارۆك” چاره‌سه‌ر بكه‌ین، داواكاری زۆر هاتووه له‌گه‌ڵ پارێزگاریش هه‌ولێریش قسه‌مان كردووه، رێگری نییه له جێبه‌جێكردنی، به‌ڵكو پێویسته خزمه‌تگوزاری بۆ ببرێت، پرۆژه‌كه هی پێشتره و ده‌ستكاری زۆری زه‌وییه‌كان كراوه، بۆیه له پێناو تێپه‌ڕاندنی كاره‌كان به شێوه‌ی یاسایی كاری زیاتری ده‌وێت، لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریشم راسپاردووه”.
له‌باره‌ى گفتوگۆی ستراتیژی به‌غدا – واشنتن يش، مه‌سرور بارزانی گوتی: “هێشتا مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه، مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان به گرنگ ده‌زانین، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام وه‌كو به‌شێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانى كابینه‌ی نۆیه‌م له پرسى چاكسازی يش ، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، “حكومه‌تی هه‌رێم كاری كردووه له‌سه‌ر چاكسازی و داهاتی زیادیكردووه، به‌ڵام دوو هۆكار كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات هه‌بووه، ئه‌وانیش په‌تای كۆرۆنا و داته‌پینی ئابووری جیهان و ناوچه‌كه بووه، له هه‌ندێك خاڵه سنوورییه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك كاره‌كان رێكخراون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه ماون هه‌موو گوشارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێكبخرێنه‌وه و به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كار بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “پێشتر مه‌ترسی له‌سه‌ر كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێم هه‌بوو له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌و مه‌ترسیانه نامێنن و ده‌توانین گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی كردووه، “ئێمه پابه‌ندین به چاكسازی و به‌رده‌وامیشین، ئینجا هه‌ر یه‌كه و به جۆرێك پێناسه‌ی ده‌كات، خۆم و حكومه‌ته‌كه‌م پابه‌ندین به‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتیانمان داوه و ده‌ستكه‌وته‌كانیش به داتا و ئامار ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.
مه‌سرور بازانی دووپاتی كرده‌وه، (10) مانگه حكومه‌تی فیدراڵی هیچ شایسته داراییه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه، به‌و چاكسازییانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م له داهاته‌كان كردوویه‌تی، توانیومانه مووچه‌ی پێدابین بكه‌ین و ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین و پڕۆژه‌ش ئه‌نجام بده‌ین، ده‌رگامان به رووی كه‌رتی تایبه‌ت كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی پڕۆژه به‌گه‌ڕ بخه‌ن”.
گوتیشی: “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ندیش نه‌بێت ئێمه پابه‌ندی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و به حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌موو به خه‌ڵكی عێراق راده‌گه‌یه‌نین و چاوه‌ڕوانیشین ئه‌وان به هه‌مان شێوه پابه‌ند بن، ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده ئه‌وانیش پابه‌ند نه‌بن، ئه‌وا به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین”.
بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانيش، مه‌سرور بارزانی گوتی: “له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی قسه‌مان كردووه، مادده‌یه‌كی ده‌ستووریمان هه‌یه، كه مادده‌ی (140)ـه، به‌داخه‌وه تاكو ئێستا حكومه‌تی فیدراڵی نه‌هاتووه‌ته پێش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌و كاره، هه‌ندێك چاره‌سه‌ری خێراش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستیش هه‌ن، بۆنموونه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌هاتووه‌ته پێش”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى رێككه‌وتنی شنگاليش كه له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا كراوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیكرده‌وه، “تا ئێستا رێككه‌وتنی شنگالیش جێبه‌جێ نه‌كراوه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتووین له‌سه‌ری و به‌ربه‌ستی زۆر هه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی، ئه‌و خاڵانه‌ش كه هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، لایه‌ن هه‌یه رێگری له جێبه‌جێكردنی ده‌كات”.
له كۆتايى قسه‌كانيشيدا سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان روونیشكرده‌وه، “هه‌ر جۆره نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌موو حه‌ڵكی عێراق، نه‌ك حكومه‌تێك و كابینه‌یه‌ك و كه‌سێك، ئه‌وه ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌موو لایه‌ك، كێشه‌كان كێشه‌ی ته‌كنیكی نه‌بوون، به‌ڵكو سیاسی بوون، كێشه‌كه ئه‌وه بوو به‌شێك له مافه ده‌ستوورییه‌كان پێشێل بكرێن”.