خواكوڕك تاڵانكردنی نەوتی حەسیرە لەلايهن لاهوور جەنگی و محموود سەنگاوی ئاشكرا دەكات
له‌سنوورى گه‌رميان كه يه‌كێتى تێيدا باڵاده‌سته يه‌كێك له‌و كێڵگانه‌ى كه رۆژانه نه‌وتى تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى حهسيرهيه، سه‌رچاوه‌يه‌كيش كه ئاگادارى گواستنه‌و و فرۆشتنى نه‌وتى ئه‌و كێلگهيهيه ده‌لێت: به‌رهه‌مهێنانى به‌رميلى رۆژانه‌ى نه‌وت له‌و كێلگهيه به‌هه‌ڵه بهڵاودهكرێتهوه كه 33 به‌رميلى نه‌وته كه‌چى رۆژانه 40 هه‌زار به‌رميلى نه‌وت به‌رهه‌م دێنن و له‌لايه‌ن لەلايهن لاهوور جەنگی و محموود سەنگاوی چه‌ند به‌رپرسێكى يه‌كێتى دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ڕايگه‌ياند:” لەسنوورى ئيداره‌ى گه‌رميان كه یەکێتی تێدا باڵاده‌سته ده‌ستى به‌سه‌ر کێڵگەی نەوتی کێڵگەی حەسیرە گرتووه كه ڕۆژانە ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت وه‌ك خۆيان باسى ده‌كه‌ن ،به‌ڵام بەپێی زانیاریەکانى پێم گه‌يشتووه ئامارەکان ڕاست نین و ڕۆژانە ٤٠ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێندرێت.
ده‌شلێت : ” ئەو زیادەی داھاتەى كه له جياوازى به‌رميلى نه‌وته‌كان ده‌مێنێته‌وه لەنێوان ھەر یەکە لە لاھوور جەنگی و مەحمود سەنگاوی و چەند بەرپرسێکی دیکەی یەکێتی دابەش دەکرێت و بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى كه سامانى گشتيه و پێوسته بچێته‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌وانيش له حكومه‌تدا به‌شدارن.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد كه : ژماره‌يه‌ك کۆمپانیاى بوارى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت ئاماده‌ن یەک تەن نەوت بە ١٧دۆلار بگره كهمتريش بگوازنه‌وه بۆ بۆڕی نەوتی کوردستان،کەچی ئێستا گواستنەوەی نەوتەکە دراوە بە کۆمپانیایەکی سەر بە لاھوور جەنگی بە ٢٧دۆلار ده‌يگوازێته‌وه به‌م شێوه‌يه‌ش داهاتێكى زۆرى خه‌زێنه‌ى گشتى ده‌چێته نێو گيرفانى چه‌ند كه‌سێك كه خۆيان له‌سه‌ر شاشه‌كان به خه‌مخۆرى هاوڵاتيان پيشاندهدهن كه‌چى بهمشێوهيهش داهاتى گشتى بۆخۆيان به‌ش ده‌كه‌ن .