كێشەی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر كرا
دوای تێپەڕینی چەندین ساڵ، دواجار كێشەی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر كرا، ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، تەنیا كێشەی زانكۆی گەرمیان ماوە.
د. محەمەد شاكر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق، ڕايگەیاند: “چەندین ساڵ بوو كێشەی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە هەبوو، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر، توانیمان كێشەكە چارەسەر بكەین و لە قۆناغی یەكەمدا حكوومەتی عێراق دانپێدانانی بۆ حەوت زانكۆی هەرێمی كوردستان دەركرد و ئێستا ئەو حەوت زانكۆیە كێشەیان نەماوە”.
تەنها زانكۆی گەرمیان ماوە بەغدا دانپێدانانی بۆ دەربكات.
ئەندامەكەی لیژنەی خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاشگهياندووه: “لیژنەیەك لە بەغداوە سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆكی كردووە و دەتوانم بڵێم ئەویش پەسەند كراوە و كێشەی نەماوە، تەنها زانكۆی گەرمیان ماوە بەغدا دانپێدانانی بۆ دەربكات”.
لەبارەی مەرجی بەغدا بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستانیش دانپێدانان بۆ هەندێ زانكۆ دەربكات، د. محەمەد گوتی: “سەرەتا شتێكی وایان داوا كرد، بەڵام ئەوە نەكراوەتە مەرج و لابراوە.”