سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ كۆبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ 19/2/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش له‌ پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دا سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری به‌شداری له‌گه‌ڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ‌ی سەرکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش دەکەن.

رۆژی 18/2/2017 بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سەرۆكی ئەمریكا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئه‌مریكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق و ئەنجلینا ئاڵفانۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و مانفرێد ڤیبەر سەرۆكی گرووپی محافزەكاری نێو پارلەمانی ئەوروپا و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.

 

Back to top button