ڤيديۆ : له‌ مووسڵ شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و عه‌سايبى ئه‌هلى حه‌ق دروست ده‌بێت

چەکدارانی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق رووبەڕووی گرووپێکی سەر بە ئەمنی حەشدی شەعبی بوونەوە و کوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كه، ئەمڕۆ چوارشەممە به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌، ژمارەیەک چەکداری عەسایب ئەهلی حەق هەڵیانکوتاوەتە سەر يه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كانى حكوميى نێو شارى مووسڵ و هەڕەشەیان لە فەرمانبەرەکانی ئه‌و فه‌رمانگه‌يه‌ کردووە له‌ هه‌مان كات هێزێکی سەر بە ئەمنی حەشدی شەعبی گه‌يشتوونه‌ته‌ نێو فه‌رمانگه‌كه‌ و داوایان لە چەکدارەکانی عەسایب کردووە خۆیان رادەست بکەن، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە خۆیان رادەست بکەن و شەڕ دروست بووە.

به‌ پێ ى زانيارييه‌كان له‌و شه‌ڕه‌ سێ چەکداری عه‌سايب له‌ هه‌ردوولا و سێ هاووڵاتیش بریندار بوون.

 

 

 

 

 

 

 

 

Back to top button