سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕايده‌گه‌ينێت : سبه‌ى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

دڵشاد شه‌هاب،راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند :” سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يامێكدا به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى كوردى و جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ پێناو يه‌كريزى نێو ماڵى كورد وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رييه‌ك داواى له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان كرد كۆببنه‌وه‌ .

 

Back to top button