دۆڵهمهرى : بۆ چارەنووسی پرۆسەی خوێندن دوو بژاردە لە بەردەم وەزارەتی پەروەردەدایە
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاشكراى دهكات كه دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بریار دەدات . دهشلێت : بۆ چارەنووسی پرۆسەی خوێندن دوو بژاردە لە بەردەم وەزارەتی پەروەردەدایە.
عەبدولسەلام دۆڵەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە و نوێنهرى يهكێتى مامۆستايانى كوردستان، گوتى : ” دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بریار دەدات ڕهوشى تهندروستى ههڵدهسهنگێنن” .
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: لهئێستادا دوو پێشنیاز لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵادایە، یەکەميان دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن تا دۆخەکە باش دەبێت، دووهميش پرۆسەی خوێندن بکرێتە ئەلیکترۆنی كه ئهو پرۆسهيهى ئهليكترۆنيمان پێ باش نییە، چونکە یەکسان نییە و ناتوانرێ بە تەواوی جێبەجێ بکرێت “.