بارزانی و بینالی یڵدرم كۆدەبنەوە
خواكوڕك
ئەمرۆ یەكشەممە، 19ی 2ی 2017 لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ( مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆدەبنەوە”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ یەكشەممە، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەلمانیا كۆدەبێتەە، تەوەری كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و بینالی یڵدرم، باس كردن دەبێت لە دواین پێشهاتەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەرووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمرۆ سەرۆك بارزانی دوو دیداری تری ئەنجامداوە لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا”.