مەسرور بارزانی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی : سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەم و پشتیوانیان دەبین

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی ده‌لێ، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانه‌یان.

مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لە پەیامێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵاوی كردۆتەوە، نووسيوويه‌تى “لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانه‌یان.

له‌ به‌شێكى ترى په‌يامه‌كه‌ىدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شلێت : ” بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن”.

Back to top button