هێمن قادر : قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە

دواى به‌دواداچوونی بۆ ده‌نگۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان ، كه‌ له‌ چه‌ند په‌یج و سایتێك له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیار بڵاوكرابوویه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت ئه‌و بابه‌ته‌ هێشتا پێشنیازه‌ و نه‌بووه‌ته‌ بڕیار.

له‌و باره‌یه‌وه‌، هێمن قادر، گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ رایگەیاند، تا ئێستا قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.

ئاشكراشیكرد، ئه‌و بابه‌ته‌ هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، لەوێوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ، قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێ یاخود نا.

 

سه‌رچاوه‌ : کوردستان24

Back to top button