گه‌ڕی سێیه‌می پرۆسه‌ی دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانس گه‌ڕی سێیه‌می پرۆسه‌ی دانووستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش، گوتى، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌وتنیان به خۆوه بینیوه.
هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌نتۆنی بیلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به وتاری وڵاته‌كانیان گفتوگۆكه‌یان ده‌ستپێكرد.
له وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: حكومه‌تی عێراق بنه‌ماكانی ده‌ستووری له میانی به‌رنامه‌ی خۆیدا ره‌چاوكردووه و به قوڵی كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له بره‌ودان و پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵاته‌كه‌یدا.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رايگه‌ياند: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێم به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان پێشكه‌وتنی به خۆوه بینیوه.”