مه‌سرور بارزانى : په‌یوه‌ندی سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان، وه‌چه‌رخانێك بوو بۆ گۆڕێنی هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه‌ وپشتیوانیكردنی تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران باسى له‌ رۆلى تايبه‌تى سه‌رۆك بارزانى كرد كه‌ بووه‌ هۆكارێك بۆ گۆرينى هه‌ڵوێستى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى بودجه‌ و جێگيركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌نێو پرۆژه‌ياساكه‌.

مه‌سرور بارزانى،سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ميانى كۆنگره‌ رۆنامه‌وانييه‌كه‌يدا ئه‌مرۆ بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌ رۆلى “سه‌رۆك بارزانى” له‌ جێگيركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان و, تێپه‌ركردنى له‌نێو پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق گوتى :”ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆك بارزانی بكه‌م، كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق، وه‌چه‌رخانێك بووه‌ بۆ گۆڕێنی هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌پشتیوانیكردنی تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی (2021)”.

Back to top button