به به‌شداريى سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئیڤێنتێكی گرنگ به‌ڕێوه ده‌چێت
له یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دیاریكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبەشی به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای حكومه‌تی به‌ریتانیا و گرووپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیارە کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-4-2021 بە کاتی لەندەن (کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر)، ئیڤێنتێک لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
ئیڤێنتەکە تایبەتە بە یادی 30 ساڵەی دەرکردنی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە هەرێمی کوردستان.
جگە لە مەسرور بارزانی، بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکوومەتی بەریتانیا و گرووپی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا، بەشداریی ئیڤێنتەکە دەکەن.
لە ئیڤێنتەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی ڤیدیۆیی لەبارەی گرنگیی بڕیاری 688 پێشکەش دەکات و دوای ئەویش جۆن مێجەر، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و دۆستێکی نزیکی گەلی کوردستان، گوتارێک پێشکەش دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، چەند بەرپرس و کەسایەتییەکی دیکەش بەشداریی ئیڤێنتەکە دەکەن، کە بریتین لە؛
– سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌زیری چاودێریكردنی دۆخی كۆرۆنا له به‌ریتانیا، كه به‌ره‌گه‌ز كورده
– كاروان جه‌مال تاهیر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا
– جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان
– رۆبه‌رت هاڵفن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
– ئالیسا كێرنس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
– جه‌یسن مه‌كارتی،ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
– گاری كێنت، به‌رپرسی گرووپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
رۆژی 5-4-1991، دوای نزیکەی مانگێک لە راپەڕینی گەلی کوردستان لە دژی رژێمی بەعس، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 688ـی دەرکرد.
دوای بڕیاری ژمارە 688، وڵاتانی فەرەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا هێڵی 36یان لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دیاری کرد و سەرەڕای ئاماژەنەکردن بە دروستکردنی ناوچەی دژەفڕینیش لە بڕیارەکە، ناوچەی دژەفڕینیان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و رژێمی بەعس نەیتوانی چیتر لەو هێڵە بپەڕێتەوە و هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر گەلی کوردستان.