له كاتژمێر هه‌شتی شه‌و تا شه‌شی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێ
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalb-7.jpg)
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، له كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و تا شه‌شی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێ و ئامانج له‌و هه‌نگاوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون و مردنه به هۆی كۆرۆنا.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه خوازیارن ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبوون به كۆرۆنا و ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه كه‌م بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، هه‌ندێك ئاسانكاریی هاتوچۆ و گه‌ڕان بۆ هاووڵاتیان بكرێ.