سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت : نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌پێشتر له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى كوردى و جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ پێناو یه‌كریزى نێو ماڵى كورد وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان كرد كۆببنه‌وه‌.

Back to top button