کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حیزبەکان دەستیپێکرد
لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، کۆبونەوەى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەسەر بانگێشتى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کۆبونەوەى حیزب و لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد و لە کۆبونەوەکەدا، عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى و سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمیندارى یەکگرتوو و عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵەى دادگەرى و بەشێک لە سەرۆکى حیزب و لایەنە سیاسییەکانى دیکەى هەرێم بەشدارن.