وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده : ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانی خوێندن به داخراوی ده‌مێننه‌وه تا كاتى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌لێ:تا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ناوه‌نده‌كانی خوێندن به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بهڵاوى كردۆته‌وه تێدا هاتووه:” تا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوه‌نده‌كانی خوێندن به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا زياتر هاتووه: تا وەکو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکوومی – ناحکوومی ) بە داخراوی دەمێننەوە، تەنیا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیاندراو بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە.”