وێنەیەکی سەددام حوسێن لەناو دەرگای پرسەکەى دادوەر محەمەد عورەیبی داده‌نرێت
لە پرسەی دادوەر محەمەد عورەیبی كه يه‌كێك بوو له‌و دادوه‌رانه‌ى سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەددام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعسى ڕوخاودا سەپاند، وێنەیەکی گەورەی سەدام دانراوه ئه‌وانه‌ى ده‌چنه پرسه‌كه به‌سه‌رى تێپه‌رده‌بن.
سایتی (روسیا تودەی) ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه وێنەیەکی پرسەی دادوەر محەمەد عورەیبی بڵاوکردەوە، کە وێنەیەکی گەورەی سەددام حسێن لەبەردەم هۆڵی پرسەکەدا دانراوەو ئەوانەی دەچنە ژوورەوە پێی لەسەر دادەنێن.
محەمەد عورەیبی کە دادوری پرۆسەی دادگایکردنی سەددام حسێن بوو لە ساڵی ٢٠٠٤دا، رۆژی هەینی 2-4-2021، بەهۆی سەختیی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا، گیانی لەدەست دا.