ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:رێکارە نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مرۆ پينج شه‌ممه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، رێكاره نوێیه‌كانی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و ده‌لێ، له كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی نیسان/ ئه‌پریلی 2021ـه‌وه، بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ش ده‌ستپێده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.4.8، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە، کۆبوونەوە پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە(14)ی ساڵی 2021ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پابەندبوونی تەواوی بە سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دووپاتکردەوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویستی بۆ دەست پێکردنی قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر لە كاتژمێر (8)ی شەو تاوەکو (6)ی بەیانی گرتەبەر و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپارد له كاتژمێر (6)ی ئێواره‌وه‌ی ئەمڕۆوە ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت.
داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکه‌ین، وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانیان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن، هەروەها هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی بەسەردان لە دەرەوەی شاری هەولێرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو شار، بەهۆی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی بازگەکان، بەر لەکاتژمێر (8)ی شەو بگەڕێنەوە نێو شار.
ئەم بڕیارانە لە كاتژمێر (8)ی ئەم شەو (2021.4.8) تاوەکو (2021.4.12) لە قەزایی ناوەند و سەرجەم قەزا و ناحییەکانی دیکەی سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر