مه‌سرور بارزانى : له‌باره‌ى هاوكارييه‌كانيان بۆ كورد سوپاسی وڵاتانی ئەوروپی و بەریتانیای کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان لە ئیڤێنتی یادکردنەوەی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كه تێیدا به ناوی نوای ئارام، ناوچه‌ی دژه‌فڕینی له عێراق دیاری كرد، سوپاسی وڵاتانی ئەوروپی و بەریتانیای کرد بۆ هاوکارییەکانیان بۆ کورد.
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، لە ئیڤێنتی یادکردنەوەی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هاوکاری سەرخستنی دۆزی کورد بکات و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، هەرێم وەکو لانەیەکی ئارام بۆ تەواوی پێکهاتەکان دەمێنێتەوە،
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، کە هێشتا مەترسی داعش لەسەر ناوچەکە ماوە، کە پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری هاوپەیمانان کۆتایی بە دەوڵەتەکەیان هێنا.
سەرۆکوەزیرانى هه‌رێمى كوردستان له ئيڤێنته‌كه‌دا گوتی: “هەرێم ئەزموونێکی سەرکەوتووی دیموکراسییە”.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پشتگیری و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ گه‌لی كورد زۆر گرنگ بوون له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا، هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه رێزی له به‌ها هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانان گرتووه.
مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه له 5ی نیسان/ ئه‌پریلی 1991 ده‌رچوو بۆ دروستكردنی نوای ئارام، باشترین و گرنگترین بڕیار بوو بۆ پشتیوانیكردنی گه‌لی كورد.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له گوتاره‌كه‌یدا، راشيگه‌ياند،” تا ئێستا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان درووست كردووه،
روونیشیكرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵ و ناوچه‌كانی خۆیان، پێویستیان به پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له باره‌ی شه‌ڕی دژی داعیش، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاسایشی جیهانی پاراست و له جیاتی جیهان شه‌ڕی دژی رێكخراوه‌كه كرد.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، هێزی پێشمه‌رگه ته‌لیسم و ئه‌فسانه‌ی چه‌كدارانی داعشی شكاند.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته فراوانتر ده‌كه‌ن.