نێچيرڤان بارزانى : تاكه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزييه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/4/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سياسييه تازه‌كاندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا، ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌يوه‌نديى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كان، تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانين بۆ ده‌ستپێشخه‌ريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، له كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه و نيگه‌رانييه‌كان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێويستى و گرنگيى يه‌كڕيزى، ته‌بايى، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرايه‌وه.
كۆبوونه‌وه په‌سندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ياساكه جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان و دۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ى سيستمى فيدرڵيدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه كه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر، واقعبينى و هه‌ستكردن به به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان، پێكه‌وه‌كاركردن، هاوبه‌شى، ته‌بايى و يه‌كڕيزى ده‌خوازێت و به گرنگييه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و پێويستيى پاراستنى ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميكانيزمێك بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشته‌كه‌يان و سازدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه و دووپاتى كرده‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزييه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.