مهسرور بارزانى : پێشوازی لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکهين
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهتوێتێكدا دهلێ : پێشوازی لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکات.
لە تویتێکدا ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،کە لەهەژماری تايبهتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) كهمێك لهمهوبهر بڵاویکردووەتەوە، نووسيوويهتى: “پێشوازی دەکەم لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم گفتوگۆیانە دووپات دەکاتەوە”.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ههروهها نووسيوويهتى: “ئەم دیالۆگانە ڕێگە خۆشکەرن بۆ کاری هاوبەش و هاوکاریی زیاتر لە بوارەکانی چاکسازیی و ئاسایش و بازرگانی و وەبەرهێنان و ژینگە و وزەی پاک”.
I welcome the third round of the US-Iraq Strategic Dialogue. The KRG reaffirms its support for the talks. They are a pathway to greater engagement and cooperation – in reform, security, trade, investment, the environment, and clean energy -mb.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 8, 2021