ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى سلێمانى-هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى: چاوه‌ڕوانين دهزگائهمنييهكان تاوانباران بدۆزنه‌وه
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی ديموكراتى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو به‌نارنجۆك هێرشكرايه سه‌رماڵى فازڵ به‌شاره‌تى ده‌لێ دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیربکەن، چونكهئەم جۆرە کارانە زیاتر ریزەکانی کورد دەترازێنێت.”
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی لە روونکردنەوەیەکدا، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه شه‌وی ڕابردوو بە نارنجۆک هێرش کراوه‌ته سەر ماڵی فازڵ بەشارەتی، داواش ده‌كه‌ن دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەو تاوانبارانه دەسگیر بکات، چونکە ” بەردەوام بوونی ئەم جۆرە کارانە جگە لەوەی خەڵک باوەڕی بە دامەزراوەکان نامێنێت، لە هەمانکاتدا دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، ئێمە پێمان وایە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. ئەم جۆرە کارانە زیاتر ریزەکانی کورد دەترازێنێ و لەبری ئەوەی خۆمان بۆ گۆڕانکارییەکان ئامادەبکەین، زیاتر سەرقاڵمان دەکات بە گیروگرفتی ناوخۆییەوە.”
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی ئاماژە بەوەش دەکات، “چاوەڕوانییان لە دەزگا پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێیی هەڵەبجە هەیە بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و بدرێنە دادگە.