كورسیەك توركیای شەرمەزاری بڕۆكسل كرد

 

تورکیا هەوڵی داوە لە کۆشکی سەرۆک کۆماری رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە،خۆی لە شەرمەزاری شێوازی مامەڵە لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕزگار بكات

بەو ھۆیەوە قەیرانێکی دیپلۆماسی لەنێوان برۆکسل و ئەنقەرەدا دروست بوو .

چیرۆکەکە ڕۆژی سێشەممە دەستی پێکرد کاتێک ڤۆن دێر لین یاوەری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلس میشێلی کرد بۆ ئەوەی لە کۆشکەکەی لە پایتەختی تورکیا چاوی بە ئەردۆغان بکەوێ .
بەڵام ئەو کاربەدەستە ئەوروپییە کورسییەکی نەدۆزییەوە، کاتێک میشێل لەسەر تاکە کورسییەک کە لە تەنیشت ئەردۆغاندا دانیشت، وێنەکەی بڵاو بویەوەو بووە هۆی توڕەیی

Back to top button