ئەرێ قوباد تالەبانی لەکوێ بوو کە بەرپرسێکی حزبەکەی ٦١٣ دۆنم زەوی بەناوی کەس و کاری شەهیدان وەرگرتوو فرۆشتیەوە؟

قوباد تالەبانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێکردووە بەناوی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەس و کاری شەهیدان دەیەوێت ساڵی سۆزیخەلک بکات، رۆژنامەنوسێکیش دەنوسێت قوباد تالەبانی دەیەوێت پڕۆژەیەکی حکومەت بکاتە دەستکەوتی حزبەکەی، ئەی ئەوکاتەیبەرپرسانی حزبەکەی زەوی کەس و کاری شەهیدانیان دەگیر دەکرد قوباد لە کوێ بوو.

سالار شارباژێڕی رۆژنامەنووس لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە وەڵامێکدا بۆ قوباد تالەبانی دەڵێت: پێشتر چەندبەرپرسێکی نێو حزبەکەی قوباد تالەبانی ئەو زەویانەی بۆ کەس و کاری شەهیدان داندرابوون، داگیریانکردوو کردیان بە کۆگای گەورە تائێستاش هەر بە داگیر کراوی ماونەتەوە کەچی قوباد بێدەنگ بوو.

هەرووها ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت: یەکێتی پێشتر بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ٩٥٠خانەوادەی شەهیدان لە گەرمیان دەستی بەسەر ٦١٣دۆنم زەوی داگرت، لەکاتێکدا کەس وکاری شەهیدان ١٥٠مەتر بۆ ٢٠٠ مەتر زەویان بۆ دابینکراوە، ئەوەی تر بەر پرسێکی یەکێتی دەستیبەسەر داگرتووە، ئەرێ قوباد لەکوێیە؟.

هەروەها دەشڵێت: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا بەبێ تاپۆ و ھیچ ڕێوشوێنێکی فەرمی و یاسایی،  نزیکەی ھەشت ھەزار دۆنم زەوییسلێمانی بە گەندەڵی مەتر مەتر کراو فرۆشرا، تەنانەت شوێنی پارک و باخچەی منداڵانیش فرۆشرا، ئەرێ قوباد لەکوێ بوو.

هەروەها نوسیویەتی : ئەو کاتەی شەهیدان لەسەر بنەمای حزب زەویان بۆ دابینکرا، ئەو شەهیدانەی کە یەکێتی نەبوون پەراوێزخران، ئەرێقوباد لەکوێ بوو؟

ئەو نوسەرە دەشپرسێت ئایا ڕەوایە بەرپرسێکی سلێمانی بەنایاسایی و بەبێ ھیچ ڕەزامەندیەک ٢٢ ھەزار پارچە زەوی دابەشبکات و بەزیاتر لە ٣٢٠ ملیۆن دۆلار بیفرۆشێت؟ خۆ ئەوکاتیش قوباد جێگری سەرۆکی حکومەت بوو.

Back to top button