سعودیا : ئێران و قاعیدە و داعش هاوپەیمانن
خواكوڕك
لە پانێلێكدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وەزیری دەرەوەی سعودیا ( عادل جوبێر) رایەگەیاند گەورەترین هاوپەیمانی لەنێوان ئێران و قاعیدە و داعش هەیە، دەلێت ئێران گەورەترین پشتوانی تیرۆر لەناوچەكەداو دەلێت ئەو دەوڵەتە دەوڵەتی پشتوانی تیرۆرە نەك دەوڵەتی هاوڵاتیبوون، هەروەها دەلێت، ئێران ڕۆڵی خۆی فرهوان دهكات له پشتیوانیكردنی تیرۆر، لهو كاتهی ئهمهریكا دژی قاعیده له جهنگدا بوو، تاران پێشوازی له سهركردهكانی ئهو ڕێكخراوه تیرۆریستییه دهكرد، بۆیه ئهگهری زۆره ڕێككهوتن و سهفقه له نێوان ئێران و قاعیده و داعش بوونی ههبێت.
هەروەها وەزیری دەرەوەی سعودیە دەشلێت دەبێ ئێرانییەکان لەوە تێبگەن، هەڵسوکەوتەکانیان پەسندنین،ئاشكراشی كرد “ئوسامە بن لادن، (سەرۆکی پێشووی قاعیدە) بە ئارامی ژیانی لە ئێران بەسەردەبرد، لەبارەی یەمەنیشەوە رەتی کردەوە وڵاتەکەی دەستپێشخەر بووبێت لە شەڕی یەمەن، راشیگەیاند میلیشیاکانی سەر بە ئێران، کێشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکەن، هەروەها ئێران رۆڵی وێرانکردن لە سووریا دەبینێت.
جوبێر گوتیشی ، ئێران ڕۆڵێكی وێرانكهر له سووریا دهبینێ، ئهوهش ڕوونه كه مووشهك و چهك بۆ حووسییهكانی یهمهن دهنێرێت ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر مایک پێنس، جێگری دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی میونشندا رایگەیاندبوو “رێگەنادەین ئێران هەڕەشە بێت لەسەر سەقامگیریی هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە بە عێراقیشەوە”. عادل جوبێریش لە پانێڵەکەیدا جەختی لەسەر دەستکەوتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا کردەوە، کە بەردەوام جەختدەکاتەوە لەوەی لەگەڵ ئێران تووند دەبێت.
شایانی باسە داعش تاوەکو ئێستا هێرشی کردووەتە سەر چەندین وڵاتی ناوچەکە، عێراق، سووریا، یەمەن، لیبیا، تورکیا… تەنانەت وڵاتانی ئەوروپاش، بەڵام لە ئێران هێرشی ئەنجامنەداوە، لەمبارەیەوە جوبێر جەختی کردەوە لەوەی “ئێران تاکە وڵاتە، داعش هێرشی ناکاتە سەر”.