به‌ندكراوێكی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ئورمیه‌ له‌ سێداره‌ درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2021، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بایزید رەشیدی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بایزید رەشیدی، خەڵکی گوندی کەلهوڕی ئورمیە بوو و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی رەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کرابوو.

Back to top button