کەشناسی هەرێم : باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك له‌ كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رسێ پارێزگادا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی یه‌كشه‌ممه‌، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى به‌یانیی زوودا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

May be an image of outdoors and text

May be an image of text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text

Back to top button