قوباد تاڵەبانی حكومرانی بەئەقلی حزبی ناكرێت و مەبە فۆرمێك لە چەشنی لاهور جەنگی
سونیا محەمەد رۆژنامەنووس بۆ خواكوڕك دەنووسێت” قوباد تاڵەبانی زۆر جار كارێك دەكات كە گومان لەسەرخۆی و فۆرمی حكومرانیەكەی نیشانمان دەدات، دەنووسێت، قوباد تاڵەبانی تاكە نموونەی دوای تاڵەبانیە كە خەڵكی ئەكادیمی و ئاقلی ناو یەكێتی دڵیان پێ خۆش بێت بەوەی بەئەقلێكی دەوڵەتداری حكومرانی بكات، بەڵام هەندێك جار پەندی وای دەدات، كە دڵ دەشكنێت و دەبێتەوە چەشنێك لە لاهور جەنگیانە”.
هەروەها سونیا محەمەد دەلێت” قوباد تاڵەبانی دەبێت بزانێت، زەوی دابەشكردن لەسەر بنەمایی حزبی و بەئەقلی حزبی تەنها چەواشەكاری و مزایەدەكردنە، ئەگەر وانیە فەرموو تۆ دابەشی بكە، ئەی كێ خزمەتگوزاریەكان بگەێنێت، ئەی زەوی پێویستی بە خزمەتگوزاری نیە، تا خەڵك تێدا نیشتەجێ بكەن، ئەگەر لەچوارچێوەی یاسا و بۆ گشت خەڵك بەبێی جیاوازی نەبێت، ئەوە بێ شك دەبێت سەرەتا زەوی لەچوارچێوەی دیاری كردنی ماستەر پلانێك بێت كەتێیدا خزمەتگوزاری بۆ جێ بەجێ بكرێـت، بەڵام ئەوەی تۆ كردووتە، دیارە كە بۆ چ مەبەستێكە و تێیدا تەنها ئەو كەسانە سوودمەندن، كە پاشان بەپارەیەكی هەرزان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لەخەڵكەكە دەیكرنەوە، دوایش دەیكەنە پرۆژەی بازرگانی”.
ئەوەی دوێنێ شەو تۆ كردت، رێك دڵشكاندنی خەڵكانێكی ئاقل و جێی چاوەروانی تۆ بوون، كە فۆرمێكی جیاوازتر لە ئامۆزاكەت پێشكەش بەیەكێتی بكەیت، خەڵك چاوەروانی ئەوەی لەتۆ دەكرد كەسایەتیەكی دەوڵەتمەدار بوویتایە، بۆ بەرژەوەندی گشتی و لەچوارچێوەی خزمەتی خەڵك بێ جیاوازی حزبی كارت بكردایە، بەڵام كە ئەوەت كرد ئیتر خەڵك لێت بێ ئەمەڵ بوو، ئاخر ناكرێت بەزەوی خەڵك بۆ حزبەكەت كۆبكەیتەوە، پاشانیش خەڵك زەویەكەی بەپارەیەكی كەم بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە خەڵك بكرێتەوە، بۆ پرۆژەی بازرگانی”.