مهسرور بارزانى بۆ كۆچى دوايى دڵزارى شاعير : مامۆستا ئەحمەد دڵزار خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد دڵزاری شاعیر بڵاو کردەوە و دهلێ : “مامۆستا ئەحمەد دڵزار خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە .
دەقی پەیامەکەى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان:
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەوری کورد ئەحمەد دڵزار.
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کورد مامۆستا ئەحمەد دڵزارم بیست، کە خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان